شكسته‌كه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر سعودیه تۆپی پێی عێڕاق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات
یاریگا –
له گه‌ڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 3-1 به سعودیه دۆراو ماڵئاوایی له پاڵه‌وانه‌تیه‌كه كرد، دۆرانی هه‌ڵبژادره‌ی عێراق ده‌رچوونی له پاڵه‌وانه‌تیه‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
هۆکاری ڕاستەقینه‌ی پشت ئەم شکستە و دەنگدانەوە چین؟ ئایا لێدوانەکانی یونس مەحمود ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق رۆڵی هەبووە؟
السعودية إلى نصف نهائي كأس #خليجي_زين26 بعد الفوز على العراق بثلاثة أهداف مقابل هدف 🇸🇦🏆
شاهد الملخص كامل الآن 🎥👇#العراق_السعودية pic.twitter.com/lvpGD2EanW
— خليجي زين 26 (@KhaleejiZain) December 28, 2024
گه‌ڕانه‌وه بۆ لێدوانەکانی یونس مەحمود
گومانی تێدا نییە، له لێدوانەکانی یونس مەحمود، هەڵبژاردەی سعودیه‌ی بچووک کرده‌وه و پێکەنینەکەی گاڵتەجاڕانە بوو، توڕەیی یاریزانان و هاندەرانی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ی لێكه‌وته‌وه، پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی ئاستێکی زۆر باش پێشكه‌ش بكه‌ن و ته‌نها بیر له بردنه‌وه بكه‌نه‌وه.
دوای دۆڕانیان به‌رامبه‌ر به‌حرێن هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه ، توانیان به‌به‌هێزی بگه‌رێنه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر یەمەن دواكه‌وتنیان به دوو گۆڵ گۆری بۆ سه‌ركه‌وتن، بۆ یاریی عێڕاقیش به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتن، لێدوانەکانی یونس مەحمود سعودییەی بەئاگا هێنایەوە و پاڵنه‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
لە لایەکی دیکەوە ناتوانرێت چاوپۆشی لەو فشارە گەورەیە بکرێت کە بەهۆی لێدوانەکانی یونس مەحمودەوە لەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دروست بوو، یاریزانەکان بە هەڵگرتنی بارگرانی ئەو لێدوانانە و سەلماندنی توانای بردنەوەیان چوونە ناو یارییەکە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه دروست كرد، له‌وانه‌یه وایان لێکردبێت كه زیاد له پێویست به‌وریاییەوە مامه‌ڵه بكه‌ن و هەڵەی کوشندە بكه‌ن.
یاریزانەکان لەبری ئەوەی سەرنجیان لەسەر یارییەکە و جێبەجێکردنی پلانی یارییەکە بێت، سەرقاڵی کارەکانی یونس مەحمود و خواستیان بۆ سەلماندنی خۆیان بوون. ئەمەش کاریگەری لەسەر تەرکیز و ئاستیان لە یاریگادا هەبوو.
پلانی تاکتیکی رێنارد
بڕیارەکانی هێرڤی رێنارد، راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، رێنارد پشتی بە پێکهاتەیەکی هاوسەنگ بەستبوو کە ئەزموون و لاوی تێکەڵکردبوو، هەروەها گۆڕانکارییەکی سەرکەوتووی كرد، کە دیارترینیان گۆڕانکارییش به‌شداری پێكردنی عەبدوڵڵا ئەلحەمدان، یاریزانی یانەی هیلال بوو کە دوو گۆڵی تۆمارکرد.
فوز السعودية 3-1 على العراق .. خليجي 26
شوف .. الأهداف بصوت المعلق خليل البلوشي #كأس_الخليج || #خليجي_زين26 #قنوات_الكاس || #منصة_شوف pic.twitter.com/CDZJuLlVlm— قنوات الكاس (@AlkassTVSports) December 28, 2024
رێنارد سەرکەوتوو بوو لە خوێندنەوەی یارییەکە به‌تایبه‌ت لە ناوەڕاستی یاریگا بۆشایی له‌م هێله له بەردەم یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق داخست بۆ ئه‌وه‌ی نەهێڵن هێرشی بەرپەرچدانەوەی مەترسیدار ئەنجام بدەن، ئەمەش هەڵبژاردەی عێراقی ناچارکرد بۆ ئەوەی لە لاكانه‌وه یاری بکەن و مەترسی هێرشەکانیان کەمکردەوە.
كاردانه‌وه‌كانی دوای دۆرانه‌كه
عەلی بلەیهی دوای یارییه‌كه له كه‌ناڵی كاسی قه‌ته‌ری په‌یامێك بۆ یونس مەحمود ده‌نێریت و گوتی،
ئەم ئاڵایەی سعودیەت بە کەسێکدا بۆ دەنێرم، تاوەکو لە ماڵەکەتدا هەڵیبواسیت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بوێری ئەوەت نەبێت قسە بە سعودیە بکەی، یەکجاری تر کە باسی سعودییەت کرد، لەسەر پێیەکانت جوان بوەستە ئینجا قسە بکە، دواتریش بەهیوای گەشتێکی خۆش و گەڕانەوە بۆ عێراق، ئێوە ئیتر دەرکراون.
علي البليهي لاعب منتخب السعودية عبر برنامج المجلس: هارد لك لمنتخب العراق الكبير وكلامي ليونس محمود إذا جيت تتكلم عن الكرة في السعودية لازم توقف على رجولك وترى ما حد كان يعرفك إلا لما جيت تلعب عندنا في السعودية #كاس_الخليج || #خليجي_زين26#قنوات_الكاس || #منصة_شوف pic.twitter.com/zP99VjFf2E
— قنوات الكاس (@AlkassTVSports) December 28, 2024
هه‌روه‌ها یونس مه‌حمود دوای یارییه‌كه رەتیکردەوە هیچ لێدوانێك بدات و داوای لێبوردنی كرد و ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،
هیچ هەڵەیەکی بەرامبەر کەس نەکردووە و کەس ناتوانێت رێگری لە پێکەنینی بكات.
هه‌روه‌ها محەمەد عوەیس گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سعودیە دوای یارییەکە بەشێوەیەکی شێتانە و سەیر ئاهەنگی گێڕا.
عوەیس چووە لای کامێراکان و بە نیشانەی ده‌سته‌كانی ئاماژەی بە زمانی برین کرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
هیشام خەلیسی تونسی لە کەناڵی رابیعه‌ی وەرزشی عێراقیدا گوتی،
عێڕاق به‌دۆخێكی زۆر سه‌خت تێده‌په‌رێت، پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
گوتیشی،
هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی كاتی یارییه‌كه عێراق باشتر بوو، به‌ڵام شێرەکانی رافیده‌ین باجی گۆڕانکارییەکانی خیسوس کاساسی ڕاهێنەریان داوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا دوو گۆڵیان لێبكرێت، دەرچوونەکەش زەلیلکەر و شەرمەزارکەره و هۆکارەکانی ئەم دۆڕانەش دەبێت باس بکرێت.
دوای گۆڵی سێیەمی سعودیه، ئەمجەد عەتوان یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق له‌گه‌ڵ عەبدولئیلا مالیکی یاریزانی هەڵبژاردەی سعودیە رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه، تاوه‌كو کارمەندانی ئەمنی دەستوەردانیان نه‌كرد كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨
هوشة أمجد عطوان و عبدالإله المالكي بعد هدف السعودية الثالث ولم تنتهي الا بتدخل رجال الأمن #السعودية_العراق#خليجي26 https://t.co/vTKU2JXP2l pic.twitter.com/jED3aRDDCO
— KHALID ALOLYAN 🇸🇦🐪 (@OLYAN15K) December 28, 2024
هەروەها دوای یارییەکە ئەمجەد عەتوان جارێکی دیکە هەوڵیدا بچێتە سەر کورسی یەدەگی ئەو یاریزانە سعودیانەی کە ئاهەنگی سەرکەوتنەکەیان دەگێڕا، بەڵام ستافی تەکنیکی عێراقی و هاوڕێکانی بەخێرایی هێنایانە ناو تونێلی بەرەو ژووری جلگۆڕین، بۆ ئەوەی رێگری له كێشه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها خه‌لیل به‌لوشی عومانی بێژه‌ری یارییه‌كه دوای یارییه‌كه گوتی،
خیسۆس كاساس هیچی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێنیه و پێویسته دووربخرێته‌وه.
له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌وه عه‌لی نوری پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئای نیوز دوای یارییه‌كه به جلێكی ره‌شه‌وه ده‌ركه‌وت و گوتی، دۆرانێكی ئابروبه‌رانه بۆ عێڕاق، نه ئاستی به‌رز و نه یارییه‌كی باشی كرد، نه روحیه‌تی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌یه‌كی زه‌لیل بوو.
گوتیشی،
ئەوە زەلیلکردنه ئەوەی ئەمڕۆ روویدا كاره‌ستاتێكه نابێت بێ ئاگابین، ده‌بێت لێپێچینه‌وه هه‌بێت، دەبێت چاودێرێک هەبێت، دەبێت زۆر شت بگۆرێت، تیپێکی ونبو كه هەموو تیپه‌كه پارە و پاداشت و پارچە زەوی و پاسپۆرتی دیپلۆماسی و پێشوازی فەرمییان لێده‌كرا، هەموو شتێکیان پێشکەش كرا.
باسی له‌وه‌شكرد،
سەرۆک وەزیران لەگەڵیدا دادەنیشێت، و پاڵپشتی کاساس و تیپه‌كه‌ی ده‌كرد، دەروازەکانی بەهەشتی بۆ کردنه‌وه، فڕۆکەی تایبەتی خستە بەردەستیان، ئه‌مانه هەمووی لە پێناو بەرزکردنەوەی ناوی عێراق بوو
ئێمە بە شێوەیەکی زەلیلانە دۆڕاوین، هەڵبژاردەی سعودیە بەخوا ئێمەین لەم پاڵەوانێتیەدا زیندوومان کردەوە.
چاره‌نووسی كاساس چی به‌سه‌ر دێت؟
عدنان درجال رئيس الاتحاد العراقي لكرة القدم يقدم اعتذاره للجماهير العراقية بعد الاخفاق في خليجي 26 #كأس_الخليج || #خليجي_زين26#قنوات_الكاس || #منصة_شوف pic.twitter.com/RrMXwBLs4c
— قنوات الكاس (@AlkassTVSports) December 28, 2024
کەناڵی ئەلکاسی قه‌ته‌ڕی بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ ستافی تەکنیکی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی لە پاڵەوانێتی جامی کەنداوی 26 چی بەسەر تیپەکەدا هاتووە، عێڕاق بۆچی به‌و ئاسته خراپه ده‌ركه‌ووتووه، هاوکات پابەند ده‌بن بە گرێبەستەکەیان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه و ئامانجی سەرەکیان رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه.