یاریگا –
میدیاكان نیازی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عیڕاقیان له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی خیسۆس كاساس له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی كه‌نداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 3-1 به سعودیه دۆرا و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانه‌تیه‌كه كرد.
هەندێک كه‌سایه‌تی عێراق داوای دوورخستنه‌وه‌ی خیسۆس کاساس لە راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردوه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی عێراق یارییه‌كانی له پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 بكات.
السعودية إلى نصف نهائي كأس #خليجي_زين26 بعد الفوز على العراق بثلاثة أهداف مقابل هدف 🇸🇦🏆
شاهد الملخص كامل الآن 🎥👇#العراق_السعودية pic.twitter.com/lvpGD2EanW
— خليجي زين 26 (@KhaleejiZain) December 28, 2024
کەناڵی ئەلکاسی قه‌ته‌ڕی بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ ستافی تەکنیکی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی لە پاڵەوانێتی جامی کەنداوی 26 چی بەسەر تیپەکەدا هاتووە، عێڕاق بۆچی به‌و ئاسته خراپه ده‌ركه‌ووتووه، هاوکات پابەند ده‌بن بە گرێبەستەکەیان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه و ئامانجی سەرەکیان رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه.
هەڵبژاردەی عێراق لە گەڕی حەوتەم و هەشتەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە رۆژانی 20 و 25ی ئادار رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کوێت و فەڵەستین دەبێتەوە.
کاساس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە رایگەیاند، یاریزانە لاوەکانمان ئەزموونیان بەدەستهێناوە، دەرچوونەکەش کاریگەری لەسەر یارییه‌كانمان له پاڵاوتنەکانی مۆندیال نابێت.
له كۆتاییدا راهێنەرە ئیسپانیه‌كه دانی بەوەدانا کە یاریزانەکانی هەڵەی زۆریان كردووه کە بووەتە هۆی دۆڕاندنەکەیان بەتایبەت لەسەر ئاستی هێلی بەرگری و روونیشیکردەوە، له هێلی به‌رگری گۆرانكاریم كرد به‌شداریم به‌و یاریزانانە كرد مه‌یلی هێرشبردنیان باشه، هەروەها هەڵەی بەرگریشمان هەبوو بەهۆی یاریزانە نوێیەکان کە له شێواز و پلانه‌كه‌مه‌ان رانه‌هاتبوون گۆڵمان لێكرا.