یاریگا –
عەلی دۆرسۆن، بەڕێوەبەری كارەكانی فرێنكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە داهاتووی یاریزانەكە دەكات.
دی یۆنگ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ئەیاكسەوە بە بەهای 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.
گرێبەستەكەی دی یۆنگ لەگەڵ یانە كاتالۆنییەكە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
لە ماوەی رابردوودا سەرچاوەكان باسیان لە نزیكبوونەوەی رۆیشتنی دی یۆنگ لە یانە ئیسپانیەكە دەكرد.
بەڕێوەبەری كارەكانی دی یۆنگ لە چاوپێكتنێكیدا كە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە گوتی:
دەنگۆی گفتوگۆی یانەكانی سعوودییە دەربارەی گواستنەوەی فرێنكی دی یۆنگ تەنیا قسەی بێمانایە.
دی یۆنگ تەنیا یەك شتی دەوێت، ئەویش ئەوەیە كە بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ لەگەل بارسێلۆنا لە درەوشاندنەوە بەردەوام بێت، چونكە ئەو یانەكەی خۆشدەوێت و هەست بەوە دەكات كە لە ماڵەوەیە.
كێ دەزانێت، رەنگە بۆ ماوەیەكی زیاتر لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت، بەڵام هێشتا هیچ گفتۆگۆیەكی فەرمی نیە.
لەم وەرزەدا دی یۆنگی 27 ساڵان بەشداری 13 یاریی كردووە و گۆڵێكی كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە.