ئه‌مریکا

یۆکێرێش: شکاندنی ریکۆردەکانی رۆناڵدۆ مەحاڵ نییە

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش، باشترین گۆڵکاری 2024 بە تۆمارکردنی 61 گۆڵ، پێیوایە مەحاڵ نییە بتوانێت ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاکسان بکاتەوە.

ڤیکتۆر یوکێرێش گۆڵکاری سپۆرتینگ لیسبۆن کە بەم دواییە وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی وڵاتەکەی (سوید) هەڵبژێردرا، تەنیا 8 گۆڵی ماوە تاوەکوو ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە 69 گۆڵی لە ساڵی 2013 تۆمارکربوو یەکسان بکاتەوە بەڵام بۆ یەکسان کردنەوەی ریکۆردەکەی دەبێت لە سێ یارییدا 8 گۆڵ بکات.

یۆکیێرێش پێی وایە هیچ شتێک لە تۆپی پێدا مەحاڵ نییە. بێگوومان یەکسان کردنەوەی ئەو 91 گۆڵەی کە مێسی لە ساڵی 2012 تۆماریکرد ئاسان نییە، بەڵام ئێستا بە 61 گۆڵ، چانسی ئەوەی هەیە لانیکەم لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکسان ببێتەوە کە لە ساڵی 2013، 69 گۆڵی کردبوو.

سەبارەت بە چانسی گەیشتن بە ریکۆردی رۆناڵدۆ، یۆکێرێش گوتی:

بەڵێ دەکرێت رووبدات، چونکە هێشتا یاری زۆر ماوە و روونە کە من ئامانجمە بگەمە ئەو ریکۆردە.

بەهەر حاڵ تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە سێ یاریدا قورسە، بەڵام تا بتوانم بێت گۆڵ زیاتر تۆمار دەکەم. وەک هێرشبەرێک چ لە هەڵبژاردەی نیشتمانی و چ لە یانەکەدا، کاتێک گۆلکار بی، بەردەوام هەست دەکەیت کە برسیتە و دەبێت گۆڵی زیاتر بکەیت. بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەم تاوەکوو یارمەتی تیپەکەم بدەم بۆ سەرکەوتن، بۆ ئەوەی بتوانم ئەم ئامانجە بەدەست بهێنم.

بابەتی زیاتر

Back to top button