عێراقکوردستان

میرخاس دۆسکی بەشداری جامی کەنداو ناکات و لە شوێنی ئەو یاریزانێکی پێشووی هەولێر بانگهێشت دەکرێت

یانەکەی میرخاس رێگرە لە بەردەم یاریزانەکە

Yariga App

یاریگا –

میرخاس دۆسکی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق ناتوانێ لەگەڵ هەڵبژڵردەکەی بەشداری جامی کەنداو بکات.

پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند،  میرخاس دۆسکی داوای لێبوردنی کردووە کە ناتوانێت بەشداری جامی کەنداو بکات لەگەڵ هەڵبژاردەکە، لە شوێنی ئەو ئەحمەد مەکەنزی یاریزانی پێشووی هەولێر و ئێستای نەجەف لەلایەن خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقەوە بانگهێشت کراوە، ئەحمەد سبەی دەگاتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە مەشقی هەڵبژاردەکە.

هۆکاری بەشدارینەکردنی میرخاس دۆسکی لە جامی کەنداو دەگەڕێتەوە بۆ یانەی سلۆڤاکۆی چیکی ئەو یانەیەی کەیاریی بۆ دەکات رێگرە لە بەردەم یاریزانەکە، بە هۆی ئەوەی جامی کەنداو پاڵەوانێتیەکی فەرمی نیە لەلایەن فیفاوە، یانەکەی رێگر بووە یاریزانە کوردەکە بەشداری جامی کەنداو بکات لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button