ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

عەلی جاسم وادەی رۆیشتنی لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

عەلی جاسم ئامادەیی خۆی بۆ رۆیشتنی لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی رادەگەیەنێت و دەڵێت ‘ئەگەر ئۆفەرێکی خواستنم بۆ بێت و دەرفەتی یاریکردنم گەرەنتی بکرێت دەڕۆم’.

عەلی جاسم هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی کۆمۆی ئیتاڵی لە لێدوانێکیدا لەبارەی داهاتووی خۆی و ئەزموونی یاریکردنی لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی دەڵێت :’ئەزموونی یاریکردنم لە یانەی کۆمۆ بە بڕوای من سەرکەوتوو نەبوو بۆ من، چونکە بەگوێرەی پێویست دەرفەتی یاریکردنم پێنادرێت، یاریزانی پیشەگەر پێویستی بەوەیە یاریی بکات، ئەگەر یاریی نەکات بیر لەوە دەکاتەوە بەتەنیایە و زمان نازانێت، بەڵام ئەگەر یاریی بکات بیر لەو شتانە ناکاتەوە’.

هەروەها عەلی جاسم دەشڵێت :’خۆزگە دەرفەتی زیاتری یاریکردنم پێدەدرا بۆ ئەوەی وەکو یاریزانێکی عێراقی لە ئەوروپا خۆم بسەلمێنم، ئەگەر ئۆفەرێکی خواستنم بۆ بێت و دەرفەتی یاریکردنم گەرەنتی بکرێت دەڕۆم، ئینجا لە خولی تورکی یان سعووی بێت، هەموو یاریزانێک هیوا بەوە دەخوازێت لە خولی سعوودی یاریی بکات، چەندان ئەستێرەی وەکو کریستیانۆ و بێنزێما ومانێ و مەحرەز لەو خولە یاریی دەکەن’.

هێرشبەرەکەی پێشووی قوە جەوییە و کارەبا دەشڵێت :’ئۆفەرێکم لە یانەیەکی هۆڵەندی پێگەیشتووە، لە خولەکانی تورکی و قەتەڕی و سعوودی و ئیماراتیش ئۆفەرم پێگەیشتووە، سەرەتای بازاڕی گواستنەوەی زستانە چارەنووسی خۆم یەکلا دەکەمەوە’.

عەلی جاسم هاوینی رابردوو لە یانەی کارەباوە پەیوەندی بە ریزەکانی کۆمۆی ئیتاڵییەوە کرد، تەنیا 9 خولەک بە درێسی یانەکەی یاریی کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی سعوودیە، چەند یانەیەک لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی عەلی جاسم بگوازنەوە کە ئیتیحاد لە سەرووی هەموویانەوەیە، کە ئیبراهیم بایش لە ریاز و یوسف ئەمین لە وەحدە ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و لە یەکەم وەرزیان لە خولەکە سەرنجی هەمووانیان راکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button