ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا بەهرەمەندێکی پۆرتوگالی دەگوازێتەوە

بارسا کەوتووەتە خۆی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی کاردۆسۆ ڤارێلا، ئەستێرەی لاوی پۆرتوگالی سوورە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا تەواوی زانیارییەکانی لەسەر ڤارێلا کۆکردووەتەوە و دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا بیگوازێتەوە.

ڤارێلا بەرهەمی ئەکادیمیای پۆرتۆیە و تاوەکو ئێستا 22 یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 17 ساڵانی پۆرتوگال کردووە و خاوەنی سێ گۆڵە.

لە ئەگەری سەرکەوتنی گواستنەوەی بۆ بارسا، کاردۆسۆ دەبێتە یاریزانی تیمی لاوانی بارسا و تیمی دووەمی یانەکە.

رۆژنامە کاتالوونییەکە ئاشکرایکردووە، دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ڤارێلا بە ئامادەبوونی یاریزانەکە کۆبووەتەوە. دێکۆ یاریزانەکەی بە نێو دامەزراوەی خوان گامبەر گێڕاندووە. بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە دێکۆ، بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی کاردۆسۆ دەدات. دێکۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئاندی بارا، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە هەیە، چونکە بەڕێوەبەری کارەکانی دانی ئۆلمۆ و میکایێل فایێشە.

کاردۆسۆ یاریی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 17 و 19 ساڵانی پۆرتوگال کردووە، هەروەها ناوی لە باشترین پێکهاتەی لاوانی یوێفادا هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button