یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی شازدەی پرێمەرلیگ دوو یانەكەی شاری مانچێستەر رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
ئەمڕۆ دوو یانە بریندارەكەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە یاریی دێربی مانچێستەردا رووبەرووی یەک دەبنەوە.
پێپ گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕن و بە جۆرێک لە كۆتا 10 یارییدا تەنیا یەك یاریی براوە بووە.
مانچێستەر سیتی لە 15 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە هەشت یاریی براوە بووە و سێ یاریی یەكسان بووە و چوار یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە 15 یارییدا لە پێنج یاریی براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بووە و شەش یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی 13 پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بۆ ئەو یارییە پێپ ریكۆ لێویس بەهۆی راگیرانەوە و مانوێل ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ناتان ئاكێ، رۆدریگۆ و ئۆسكار بۆب ناتوانن بەشداری بكەن.
لە بەرامبەردا ئامۆریم لە تواناكانی جۆنی ئیڤانس و لوك شۆو بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
ئۆرتیگا
وۆڵكەر، سیمپسۆن، دیاز، ڤاردیۆڵ
كۆڤاسیچ، ساڤیۆ، دی برۆین، بێرناردۆ، نونێس
هالاند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
یۆرۆ، دی لیخت، ماگوایەر
ئامەد، مەینوو، ئوگارتی، دالۆت
برۆنۆ، راشفۆرد
هۆیلوند