کوردستان

سزاکەی سەر یاریزانانی چوارقوڕنە هەڵوەشێنرایەوە

رەفیق سەعید: لە سبەیەوە رۆژێکی نوێ دەبێت بۆ چوارقوڕنە

Yariga App

یاریگا-

دەستەی کارگێڕی چوارقوڕنە سزای سەر یاریزانەکانی هەڵگرت کە دوای ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە بریاری لێوە درابوو.

بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە لە خولی نایابی کوردستان، دەستەی کارگێڕی چوار قوڕنە بریاریان دابوو بە لێبڕینی رێژەی سەدا 25 لە مووچەی سەرجەم یاریزانەکان، بەڵام دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی تیپەکە لەلایەن رەفیق سەعیدەوە ئەم بریارە هەڵوەشێنرایەوە.

رەفیق سەعید دەربارەی سزای یاریزانەکان و هەڵوەشانەوەی لە لایەن دەستەی کارگێڕیەوە تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:

لەگەڵ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتیم لە چوارقوڕنە ئەوەم بۆ ئاشکرا بوو کەوا کارگێڕی تیپەکە سزای یاریزانەکانیان داوە بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە، بەڵام من داوام لە کارگێڕی کرد ئەم سزایە لە کاتی ئێستادا هەڵبوەشێننەوە چونکە لە پێش وەرگرتنی ئەرکی من بووە و کاریگەری لە سەرمان دروست دەکات، ئەگەر ئەنجامەکان خراپ بوون دەتوانن ئەوکات سزاکە جێبەجێ بکەن، بە خۆشحاڵیەوە کارگێڕی تیپەکە قبوڵیان کرد و سزای سەر یاریزانەکان لادرا، بۆیە لە سبەیەوە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە و رۆژێکی نوێ بۆ چوارقوڕنە و هاندەرانی دەستپێدەکەین.

چوارقوڕنە لە شەش یاریی رابردووی خولی نایابی کوردستان سێ شکست و سێ یەکسان بوونی هەیە و بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 13ـەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان یەک شەممە ( 15ـی دیسێمبەری 2024 ) چوار قوڕنە لە یاریگای خۆی یەکەم یاریی  لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری تازە بەرامبەر سەید سادق دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button