ئینگلتەراگرنگترین

مارێسکا ستایشی پاڵمەر ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ ماریسکای راهێنەری چێڵسی ستایشی  کۆل پاڵمەر دەکات، پێی وایه‌ باشترینی ئینگڵته‌رایه‌.

پاڵمه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی چێلسی هه‌بووه‌ كه‌ توانیویانه‌ پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگ بگرن، له‌ دوای لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ دێن به‌ جیاوازی 4 خاڵ.

پاڵمەر له‌م وه‌رزه‌ له‌ 15 یاریی 11 گۆڵی بۆ چێڵسی كردووه‌ و شه‌ش ئه‌سیتیشی هه‌یه‌.

مارێسکا دەڵێت، هەست بە شانازییەکی  دەکەم لەگەڵ پاڵمەر کارده‌كه‌م، ئەگەر راستگۆ بم، هەست بە بەختەوەری دەکەم کە لەگەڵ هەموویان كارده‌كه‌م.


گوتیشی، پاڵمەر لەوانی دیكه‌ جیاوازه‌، بەڵام له‌ چێڵسی چەندین یاریزانی باشمان هەیە، لەم حاڵەتەدا راهێنەر هەست بە دڵخۆشی و شانازی دەکات کە لەگەڵیاندا کاردەکات.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا پێتوایە ئێستا پاڵمەر باشترین یاریزانە لە ئینگلتەرایه‌؟ مارێسکا گوتی، لەم ساتە، دەتوانێیت بڵێت به‌ڵێ، ئینگلتەرا بەختی هەیە، چونکە زۆر یاریزانی باشی هەیە، لەنێویاندا پاڵمەر و زۆر یاریزانی دیكه‌.

زیاتر گوتی، بە دڵنیاییەوە پاڵمه‌ر دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی ئاست بەرزی جیهان، تەمەنی 22 ساڵە، زۆر شت هەیە کە دەتوانێت باشتری بکات.

یانەی چێڵسی رۆژی یەکشەممە میوانداری برێنتفۆرد دەکات و هەوڵدەدات فشارەکانی لەسەر لیڤەرپوڵ زیاتر بكات كه‌ لە پێشەنگن و ركابه‌ری تیپه‌كه‌ بكه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ.

چێڵسی خاوه‌نی 31 خاڵ و پله‌ی دووه‌می گرتووه‌ بە دوو خاڵ لە پێش ئارسیناڵەوەیە و كه‌ له‌ پلەی سێیەمدایە، بە چوار خاڵیش لە پێش مانچێستەر سیتی خاوه‌ن پلەی چوارەمه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button