یاریگا –
سەیدسادق بەفەرمی راهێنەری نوێێ یانەکەی لە خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرد و سبەی دەستبەکار دەبێت.
بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولی نایابی کوردستان، سەید سادق موسعەب عەباسی لە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی تیپەکە دوورخستەوە، لە راگەیەنراوێکدا یانەی سەید سادق رایانگەیاند کەوا دوای حەفت گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و بە هۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە راهێنەری تیپەکەیان لاداوە و سبەی راهێنەری نوێ دەست بەکار دەبێت.
لە شوێنی موسعەب عەباس، ئەحمەد سەبری راهێنەری پێشووی زاخۆ و شێروانە راهێنەرایەتی سەیدسادق دەکات و سبەی سەرپەرشتی یەکەم مەشق و راهێنانی یانەکە دەکات کە رۆژی یەکشەممە سەیدسادق لە خولی نایابی کوردستان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی چوارقوڕنە.
سەیدسادق تا ئێستا لە حەفت گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان، پێنج شکست و دوو یەکسان بوونی هەیە و بە دووخاڵ لە ریزبەندی 15ـەم و کۆتایی خولەکە دێت.