یاریگا –
رەفیق سەعید بەفەرمی دەبێتە راهێنەری چوارقوڕنە و لە خولی نایابی کوردستان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی راپەڕین دەگرێتە دەست.
رەفیق سەعید راهێنەری پێشووی رانیە و سۆران، ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی چوارقوڕنە دەگرێتە ئەستۆ، کە رەمزی ساڵح هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە.
چوارقوڕنە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەکۆی شەش یاری تەنیا سێ خاڵی کۆردووەتەوە و لە پلەی سێزدەمی خولەکە دێت.
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو چوارقوڕنە لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریگای خۆی میوانداریی سەیدسادق دەکات، کە هەردوو یانە هیچ بردنەوەیەکیان لە خولەکە بەدەست نەهێناوە.