ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لە دەیڤز بێهیوا دەبێت و لە ئاڕنۆڵد دەچێتەپێش

"بیرۆکەی دەیڤز دەگۆڕێت"

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری بایرن میونشن بێهیوا دەبێت.

دەیڤز گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، یاریزانەکە ئامانجێکی لەمێژینەی ریال مەدرید و یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە بەبێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ماڵپەڕی کادینا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن ئۆفەری نوێی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز پێشکەش کردووە، یاریزانەکە نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و  بیرۆکەی جێهێشتنی یانەکە لەبیر بکات.

ئالفۆنسۆ دەیڤز

هەر بەو هۆیە بەرپرسانی مەدرید بڕیاریانداوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری لیڤەرپوول چڕبکەنەوە و تاوەکو هەمان سیناریۆی دەیڤز دووبارە نەبێتەوە.

مەدرید لەم وەرزە بەدەست پێکانی سەختی یاریزانانی دەناڵێنێت، هەریەکە لە ئێدێر میلیتاو و دانی کارڤاخال بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ تاوەکو وەرزی داهاتوو ناگەڕێنەوە و یانەکە بەدەست گرفتی نەبوونی بەرگریکاری پێویست دەناڵێنێت.

بەو هۆیەش لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو سەرنجی یانەکە لەسەر پتەوکردنی هێڵی بەرگری دەبێت.

ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button