یاریگا –
وردە وردە متمانەی کارلۆ ئانچیلۆتی بە ئاردا گولەر زیاتر دەردەکەوێت و یاریزانە تورکیەکە هەلی زیاتری پێدەدرێت لەچاو وەرزی رابردوو و سەرەتاکانی ئەم وەرزەش.
بەهۆی کەمی بەشداریپێکردنەوە دەنگۆ دروستبووبوون لەبارەی رۆشتنی گولەر لە ریاڵ مەدرید و دۆزینەوەی خولەکی یاریکردن لە یانەیەکی دی. دەنگۆیەکان بە ئاستێک بوون کە ئەم زستانە گولەر بە خواستنیش بێت دەچێتەدەرەوە و قەڵای سپی جێدەهێڵێت.
لە نوێترین زانیارییدا کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، باس لەوەدەکات یایەنی بایەر لیڤەرکوزن و هەر یانەیەکیتر کە خواستیان لەسەر گواستنەوەی گولەر هەبوو، ئێستا دەزانن کە هیچ دەرفەتێکیان نییە ناوبراو لە بازاڕی گواستنەوەکانی داهاتوودا بگوازنەوە.
رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە خودی ئاردا ریاڵ مەدریدی خۆشدەوێت و دەیەوێ بمێنێتەوە، هەرچی کارگێڕی ریاڵ و ستافی راهێنەرایەتیە، هەموویان ئەو پشت بەو یاریزانە دەبەستن بۆ ئێستا و داهاتووش. بۆیە دەرچوون لە مەدرید مەحاڵە.
کارلۆ ئانچیلۆتی لە 5 یاریی چامپیۆنزلیگ و 12 یاریی لالیگادا بەشداری بە یاریزانە 19 ساڵانەکە کردووە. ئەوەش ئاماژەیەکی روونە بۆ پێدانی متمانە بە لاوە تورکیەکە.