گرنگترینمۆندیالی یانەکان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ چۆن بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات؟

ئەگەرەکان زیاتر دەبن

Yariga App

یاریگا –

خالید مورتەجە ئەمینداری گشتی ئەهلی مسڕی وەڵامی ئەو هەواڵانە دەداتەوە، کە باسی پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و محەمەد سەڵاح بە یانەکە دەکەن.

هەفتەی رابردوو تیروپشکی جامی جیهانی یانەکانی 2025 راکێشرا، ئەهلی میسڕی لە کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی پاڵمێراس، پۆرتۆ و ئینتەر مەیامی دەبێتەوە.

دوای تیروپشکەکە دەگۆی پەیوەندیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و محەمەد سەڵاحی میسڕی بە یانەی ئەهلی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە بڵاوبووەوە.

خالید مورتەجە ئەمینداری گشتی یانەکە لە روونکردنەوەیەکی فەرمی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە، خالید ئاماژەی بەوەکردووە کە لە زۆربەی وەرزشە جیاوازەکان تیپی بەهێزیان هەیە بەڵام لە هەمان کات ئەگەر راهێنەرەکەیان داوای هەر شتێک بکات هەوڵ دەدەن بۆی جێبەجێ بکەن.

ئەمیندارەکەی ئەهلی دەنگۆکانی رەتنەکردەوە، ئەمەش بەو واتایە دێت ئەگەری بەشداریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی دیکە لە مۆندیالی یانەکان کراوەیە.

فیفا بڕیاریداوە بازاڕێکی گواستنەوەی تایبەت بە یانە بەشداربووەکانی جامی جیهانی یانەکان رێکبخات، بەگوێرەی یاساکان، یانەکان دەتوانن لە ماوەیەکی تایبەتی دیاریکراو یاریزان بگوازنەوە و دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکەش یاریزانەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە یانەکەی خۆی.

بۆیە ئەگەر ئەفسانە پۆرتوگالییەکە پەیوەندی بە ئەهلی بکات، ئەوا لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و رکابەری لەمێژینەی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button