یاریگا –
سەیدسادق بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی بڕیاریدا ٪35ـی مووچەی یاریزانەکانی ببڕێت.
بەگویرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی سەیدسادق بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە دەستپێکی ئەم وەرزەی لە خولی نایابی کوردستان، بڕیاریدا ٪35ـی مووچەی مانگانەی یاریزانەکانی ببڕێت، وەکو سزایەک و هۆشدارییەک بۆ ئەنجامە خراپەکانیان لەم وەرزە.
سەیدسادق کە دوو رۆژێ پێش دەستپێکی وەرزی نوێێ خولی نایابی کوردستان دەستی بە مەشق و راهێنان و ئامادەکارییەکانی کرد، لە کۆتایی ریزبەندیی خولی نایابی کوردستان دێت و بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی پازدەم دێت.
سەیدسادق لەکۆی حەفت یاری تاوەکو ئێستا هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە و لەکۆی حەفت یاری تەنیا چوار گۆڵی کردووە و 15 گۆڵی لێکراوە و تووشی پێنج دۆڕان بووە.
رۆژی یەکشەممە، سەیدسادق لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی چوارقوڕنە.