ئه‌وروپاگرنگترین

مۆرینیۆ: قسەکانی گواردیۆلا راست نین

جەنگی لێدوانەکان لەنێوان جۆزێ و پێپ بەردەوامیی هەیە

Yariga App

یاریگا –

وەڵام و وەڵامدانەوە لەنێوان جۆزێ مۆرینیۆ و پێپ گواردیۆلا درێژەی هەیە و را‌هێنەرە پۆرتوگالیەکە قسەکانی پێپ بە ناڕاست دەخاتەوە.

دەستپێکی لێدوانەکان لە دژی یەکتر لەدوای یارییەکەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول سەریهەڵدا کاتێک گواردیۆلا لە وەڵامی هاندەرانی رێدز کە گاڵتەیان بە راهێنەرە ئیسپانیەکە دەکرد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە چەند یاریی رابردوودا و ئەویش بە ئاماژەکردن بە بردنەوەی شەش نازناوی خولی ئینگلیزی وەلامی دانەوە.

وردەکاری ئەو بابەتە لەم هەواڵەی خوارەوە بخوێنەوە:

گواردیۆلا و مۆرینیۆ به‌توندی وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه‌

دوایین وەڵام گواردیۆلا بوو کاتێک وتی مۆرینیۆش یەکێکە لەنێو ئەو لیستە گەورەی کە دەیەوێ مان سیتی لە خولی چامپیۆنشیپ یاخود کۆنفرانسلیگ ببینێت.

لە نوێترین کاردانەوەدا جارێکیتر راهێنەرە پۆرتوگالیەکە نەیتوانی بێدەنگی هەڵبژێرێت و لەپای ئەو قسانەی رکابەرەکەی وتی

من و پێپ بەیەکەوە کارمانکردوو، یەکترمان خۆشدەوێ. ئەوە راست نیە کە گوایە دەمەوێ مان سیتی دابەزێت بۆ چامپیۆنشیپ، بەڵکو من تەنها دادپەرەوەرییم دەوێ.

پرسی دابەزینی سیتی بۆ چامپیۆنشیپ بەهۆی ئەو 115 تۆمەتەوەیە کە لە دژی تۆمارکراوە و هێشتا دیارنییە بڕیارەکانی دادگا چۆن دەبن و کەیسەکە بە چ لایەکدا دەکەوێت.

مۆرینیۆ کە ئێستا لەگەڵ یانەی فەنەرباچێیە، نموونەی بۆ دادپەوەری هێنایەوە و وتی

یانە بچووکەکان لەلایەن یوێفاوە کاتێک تەنها 5 یاخود 10 یۆرۆ زیادەڕۆیی دەکەن لەو سنوورەی بۆیان دیاریکراوە.

جۆزێ وتیشی

منیش کاتێ لە رۆمابووم دووچاری گرفتی کۆت و بەندەکان بوومەوە. پێم وانییە شتێکی دادگەرانە بێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button