پریڤیوی یاریی جیڕۆنا V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمشەو هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:45 بە كاتی كوردستان جیڕۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پڕۆفایلی یاری
جیڕۆنا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە كۆی پێنج یاری تەنیا یەك یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی دۆڕاندووە.
لە سلۆڤان براتیسلاڤای بردووەتەوە و بە یانەكانی پاریس، ئایندهۆڤن، سترۆم گراز و فاینۆرد دۆڕاوە.
بە كۆكڕدنەوەی تەنیا سێ خاڵ لە ریزبەندی 30 چامپیۆنزلیگ دێت.
لەبەرامبەردا لیڤەرپوولەكەی سڵۆت جیاوازە پێنج یاریی بەرامبەر یانەكانی ئەیسی میلان، بۆڵۆنیا، لایپزیگ، بایەە لیڤەركوزن و ریال مەدرید كردووە و لە سەرجەمیاندا براوە بووە.
بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
جیڕۆنا بە بێ هێرێرا، میۆڤسكی، تسیگانكۆف رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول تواناكانی ئالیسن بەیكەری بۆ گەڕاوەتەوە، بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی ماك ئالیستەر بێبەش دەبێت، هەروەها بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی كۆناتێ، برادلی ، سیمیكاس و كیێزا بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی جیڕۆنا
گازانیا
میگێل، كرایچی، لۆپێز، ئارناو
ڤان دی ڤین، ئۆریۆل رۆمیۆ، ئیڤان مارتین
براین جیل، میۆڤیسكی، ئاسپرێلا
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
كێڵێهێر
ئارنۆڵد، گۆمێز، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، جۆنس
سەڵاح، سۆبۆسلای، گاكپۆ
دیاز