کۆڵ پاڵمەر و کۆڵێ رێکۆرد لە دێربی لەندەن
یاریگا –
دێربی لەندەن لەنێوان تۆتنهام و بۆ چێڵسی بەگشتی و کۆڵ پاڵمەر بەتایبەتی لەبیرنەکراو دەبێت.
لە هەفتەی 15ی پرێمەرلیگ کە یاریی لووتکەی هەفتەکەبوو، بلووز بوو بە میوانی سپێرز و ریمۆنتادایەکی مێژوویی بەسەر خاوەنماڵدا تۆمارکرد کاتێ تا خولەکی 11 بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەپێش میوانەکەیان بوون پێش ئەوەی سانچۆ لە خولەکی 17 جیاوازیەکە کەمتربکاتەوە. ئەنجامێکی پڕ گۆڵ کۆتایی هات بە بردنەوەی 3-4 بۆ شینپۆشەکان.
لەو دێربیەدا کۆڵ پاڵمەر جارێکیتر رۆشناییەکانی بەلای خۆیدا راکێشایەوە کە توانی دوو جار لە رێگەی لێدانی سزا تۆڕی تیمەکەی ئەنجی پۆستیکۆگلۆ بهەژێنێت.
پاڵمەر لەو یارییەدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، گەشت بە چەند ژمارەیەکی ناوازە و ریکۆردی مێژویی کە ئەمانەن:
- بوو بە یەکەمین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزی لە 12 پێناڵتیدا سەرجەمیان گۆڵ تۆماربکات بەڕێژەی 100%. توانی ریکۆردە هاوبەشەکەی لەگەڵ یایا تۆرێی کۆتدیڤواری تێپەڕێنێت
- بوو بە یەکەمین یاریزانی مێژووی چێڵسی لە ماوەی تەنها ساڵێکی زاییندا بەشداریی لە 38 گۆڵدا بکات (25 گۆڵ و 13 ئەسێست). بەوەش ریکۆردەکەی فلۆید هاسیلبەینکی شکاند کە لە ساڵی 2001 توانیبووی بەشداریی لە 36 گۆڵدا بکات.
- دوای 48 یاریی لە پرێمەرلیگ توانیویەتی بگات بە 50 بەشدارییکردن لە گۆڵ (33 گۆڵ و 17 ئەسێست). لەو کەمتر، تەنها ئێرلینگ هالاند بە 39 یاریی، ئاندی کۆڵ 43 یاریی و محەمەد سەڵاح 43 یاری، گەشتوون بەو ژمارە لە بەشداریکردنی گۆڵد.
چێڵسی بە راهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا زۆر جیاواز خۆیان پیشانداوە بەراورد بە چەند وەرزی رابردوو. یانەکە لە دوای 15 هەفتەی پرێمەرلیگ 31 خاڵیان هەیە و بە جیاوازی 4 خاڵ لە لیڤەرپوولی پێشەنگ، پلەی دووەمیان قایمکردووە.