ئه‌وروپاتورکیاسعوودیەگرنگترین

وەڵامێکی شۆککەر لەلایەن مۆرینیۆوە سەبارەت به‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ

Yariga App

یاریگا –

خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی، راهێنەری فێنارباهچێی تورکی، بابه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی رۆناڵدۆی به‌ یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌.

مۆرینیۆ پێشتر لە یانەی ڕیال مەدرید راهێنه‌ری رۆناڵدۆ بووه‌، به‌یه‌كه‌وه‌ نازناوی خولی ئیسپانی و جامی پاشای ئیسپانیا و جامی سوپەریان بەدەستهێناوە.

مۆرینیۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی رۆناڵدۆ به‌ یانه‌كه‌ی گوتی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ نایەته‌ فێنارباهچێی ، هه‌روه‌ها من سێ هێرشبەری باشم هەیە و پێویستم بە هێرشبەرێکی تر نییە.


ئاماژەی بەوەشکرد، کریستیانۆ هه‌ر کریستیانۆ دەبێت، بەڵام من ئەوم ناوێت، چونکە لە هێرشبەرانی تیپەکەم ڕازیم.

ئەمە یەکەمجار نییە کە مۆرینیۆ وەڵامی هەواڵی نزیکبوونەوەی دۆن بۆ فێنارباهچێی دەداتەوە ، وەک پێشتر رایگه‌یاندبوو، له‌وانه‌یه‌ کریستیانۆ بێتە ئەستەنبوڵ بۆ خواردن، چونکە دەکەوێتە نیوەی ڕێگای نێوان سعودیە و پۆرتوگال، یان له‌وانه‌یه‌ ئەویش بێت سەردانی هاوڕێ کۆنەکەی خۆسێ بكات و لە هۆتێلەکەمدا ژه‌مێك بخۆین.

یانەی فێنارباهچێی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 32 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکانی تورکیای گرتووه‌ و سێ خاڵ لەدوای گەلاتەسەرای پێشەنگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button