
یاریگا –
یانەی وێستهام کۆتا دەرفەت بە جولیان لۆپیتیگی دەداتەوە و چارەنووسی مانەوەی لە یانەکە بەند دەکات بە ئەنجامی یاریی داهاتووەوە.
هامەرز لە مانگی مایۆی ئەم ساڵ راهێنەرە ئیسپانیەکەیان لە شوێنی داڤید مۆیس دەستنیشانکرد، بەڵام ئەنجامەکانیان لە سەرەتای وەرزەوە کارەساتبارە و لە دوای 14 هەفتە تەنها 15 خاڵیان کۆکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە لەندەنیەکە دەرفەتێکیتر دەداتەوە بە لۆپیتیگی بۆ یارییەکەیان بەرامبەر وڵڤرهامپتن.
رۆمانۆ زانیویەتی کە ئێستا ئەو راهێنەرە لەژێر فشارێکی تەواو سەختدایە. یارییەکەی وڵڤز بۆ ئەو کۆتا چانس دەبێ بۆ هێشتنەوەی لە پۆستەکەی.
وێستهام تەنها 6 خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە. ئەوە لە کاتێکدایە میوانەکەیشی دۆخی خراپترە و پلەیەک لەپێش کۆتاییەوە دێت.