راپۆرتی تایبەتکوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ فەرحان شکور باشترین یاریزانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بوو

تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

فەرحان شکور هێرشبەری دەربەندیخان باشترین یاریزانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

فەرحان شکور هێرشبەری دەربەندیخان لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان لە یاریی بەرامبەر سەیدسادق هاتریکی کرد، لە خولەکەکانی 7 و 47 و 54 سێ گۆڵی کرد، کە دەربەندیخان 7-1 لە سەیدسادقی بردەوە.

فەرحان شکور، ئەستێرەی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان
فەرحان شکور، ئەستێرەی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان

فەرحان شکور کە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی دەربەندیخان کرد، بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ هاتە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان، کە لەم وەرزە لە 6 یاری 7 گۆڵ و 3 ئەسیستی لە خولەکە کردووە.

کوڕە کەرکووکییەکە دووەمجارە لەم وەرزە بە ئەستێرەی یاریگا هەڵدەبژێردرێت، لە گەڕی سێیەمیش بەرامبەر رزگاری گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد و لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگا بە باشترین یاریزانی ئەو گەڕە دەستنیشانکرا.

فەرحان 15ـی ئۆکتۆبەری 1995 لە کەرکووک لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی سلێمانی، هەولێر، زەوڕا، زاخۆ، نەجەف، نەفت، دالکورد، کارەبا و ئەمانەی بەغدا کردووە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵێمپی عێراق کراوە.

لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان لەکۆی 7 یاری 20 گۆڵ تۆمارکران، واتە 2.85 گۆڵ لە هەر یارییەک تۆمارکران، سێ پێناڵتی و کارتێکی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە هەژمارکران.

ئامارەکانی فەرحان شکور لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان
ئامارەکانی فەرحان شکور لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button