ئه‌وروپاگرنگترین

بەهۆی ئارتێتاوە یاسایەکی تۆپی پێ دەگۆڕدرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەو یاسا توندەی کە میکل ئارتێتا بە هۆیەوە لە یارییەکەی نێوان ئارسیناڵ و ئینتەرمیلاندا کارتی زەردی وەرگرت، دەگۆڕدرێت.

دوای ئەوەی میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ لە یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان بەر لەوەی تۆپەکە لە چوارگۆشەی سەوز بێتە دەرەوە دەستی لە تۆپەکەدا و لە لایەن ناوبژیوانی یارییەکە کارتی زەردی پێدرا. بەم هۆیەوە دەستەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی یاسایەکی نوێ دادەڕێژێت تاوەکوو رێگری لە دەرکردنی راهێنەران بکات بەهۆی هەڵەی بێمەبەستەوە.

بەپێی یاسا ئاساییەکان دەبووایە ئارتێتا بە کارتی سوور دەربکرێت بەهۆی بەرکەوتنی بە تۆپ لەکاتێکدا هێشتا تۆپەکە لەناو یاریگادا بوو، بەڵام ناوبژیوان ستیڤان کۆڤاچ بە باشی مامەڵەی لەگەڵ کرد و تەنیا کارتی زەردی پێدا.

لە کاتێکدا کە بەپێی یاساکانی تۆپی پێ، لە حاڵەتی هاوشێوە راهێنەر بە کارتی سوور دەردەکرێت، بەڵام دەستەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (IFAB) پلانی هەیە یاساکانی کە بە هەڵە و بێمەبەست وەکوو دۆخی ئارتێتا، بگۆڕێت.

لەمەودوا ئەگەر راهێنەران بێمەبەست دەست لە تۆپەکە بدەن پێش ئەوەی تۆپ لە یاریگا چووبێتە دەرەوە، ئەوا هیچ کارتێکیان پێنادرێت و لەبری ئەوە لێدانی سزای ناڕاستەوخۆ بۆ تیپی بەرامبەر هەژمار دەکرێت.

دەیڤید ئێلێرای سەرۆکی IFAB و ناوبژیوانی پێشووی پرێمەرلیگ رایگەیاند، گۆڕینی یاساکان بۆ دڵنیابوونە لەوەی یاساکان زۆر توند نین.

گۆڕینی یاساکە سەرەتا دەبێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی IFAB لە یەکەمی ئازاردا دەنگی لەسەر بدرێت تاوەکوو بتوانرێت بۆ وەرزی داهاتوو جێبەجێ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button