ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد ململانێ لەسەر کونها دەکەن

گۆڵکارە بەڕازیلییەکە لە گەنەرز نزیکترە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هەنگاوێک لە گواستنەوەی ماتۆس کونها دەچێتە پێش.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ چووەتە ناو کێبڕکێی گواستنەوەی ماتۆس کونهای هێرشبەری وۆڵڤەرهامپتن و هەنگاوێک پێش مانچێستەر یونایتدی رکابەری کەوتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە، گەنەرز دەستی بە گفتوگۆی سەرەتایی کردووە و ئێستا نزیکترین یانەیە لە یاریزانەکە.

ماتیوس کونها

گۆڵکارە تەمەن 25 ساڵانییەکە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، جیا لە یانە لەندەنییەکە، مانچێستەر یونایتد، تۆتنهام، ئاستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ یونایتدیش چاویان لەسەر تواناکانییەتی.

بەڵام وڵڤزیش نیازی نییە دەستبەرداری ببێت و خۆی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئامادەکردووە، گورگەکان ئۆفەرێکی نوێ بە مووچەیەکی زیاتر و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2029 پێشکەش دەکەن.

گرێبەستەکەی ماتیۆس لە هاوینی 2027 لەگەڵ وۆڵڤز بەسەردەچێت، یاریزانەکە پێویستە بەمزووانە بڕیار بدات نوێی بکاتەوە یاخود بە هەمان رێچکەی دیێگۆ جۆتا، روبن نێڤێش و ماتیۆس نونێس ماڵئاوایی لە گورگەکانی ئینگڵتەڕا بکات.

کونها لە هاوینی 2023 بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە وۆڵڤز کردووە، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە لە 70 یاریی 23 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە. نرخی ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button