ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند و گۆڵپارێزی سەرەکیشی یەکلاکردەوە

پێش یاریی سبەی بەرامبەر ریال مایۆرکا

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک پێش یارییەکەی ریال مایۆرکا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند و گۆڵپارێزی سەرەکیشی لە یانەکەی یەکلاکردەوە.

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ریال مایۆرکا لە گەڕی نۆزدەمی لالیگا گوتی :’دڵخۆشم بەوەی مانگی نۆڤێمبەر کۆتایی هات، ئێستا ئێمە لە مانگی دیسەمبەرین، من نامەوێت بیانوو بدۆزمەوە و لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانان قسە بکەم’.

فلیک دەشڵێت :’دانی ئۆلمۆ بۆ یاریی سبەی ئامادەیە و دەتوانێت بە سەرەکی یاریی بکات، بیر لە گۆڕینی گۆڵپارێز ناکەمەوە، چێزنی لە راهێنانەکان ئاستێکی بەرزی هەیە، بەڵام هیچ پلانێکم نییە بۆ ئەوەی گۆڵپارێزی سەرەکی بگۆڕم، ئیناکی هەر ژمارە یەک دەبێت’.

هەروەها دەشڵێت :’ئاراوخۆ لە راهێنانەکان زۆر زۆر باشە، ئەو نزیکە بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام ناتوانم بڵێم لە یاریی سبەی یان هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە’.

سبەی بارسێلۆنا لە گەڕی نۆزدەمی لالیگا لە یارییەکی پێشخراودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ریال مایۆرکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button