یاریگا –
زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر گەڕمە یاریی دەکات و یەکەمجارە لە مێژوو رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
یەک شەممە ( 1ـی دیسێمبەری 2024 ) زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی لە گەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری گەڕمە دەکات کاتژمێر 7:30ـی شەو، بۆ یەکەمجارە لە سەرجەم ئاستەکانی خولەکانی عێراق ئەم دوو یانەیە لە یاریی فەرمی بەرامبەر یەکتر یاریی بکەن.
گەڕمە وەرزی رابردوو سەرکەوت بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە ساڵی 2020 دامەزراوە، تا ئێستاش بە راهێنەرایەتی غازی فەهد کە پێنجەم راهێنەری تیپەکەیە لە مێژووی یانەکە ئەنجامی باشی لە خولەکە بە دەستهێناوە و لە ئەگەری بردنەوەی لە زاخۆ بە رێژەیەکی زۆر پلەی یەکەمی ریزبەندیەکە وەردەگرێت.
هاوشێوەی گەڕمە، یارییەکە بۆ زاخۆ گرنگە چونکە لە ئەگەری سەرکەوتنی و شکست یاخود یەکسان بوونی نەفت بەرامبەر دیالا، ئەوا زاخۆ راستەوخۆ بۆ یەکەمجار لەم وەرزە ریزبەندی یەکەمی خولەکە وەردەگرێت، کوڕانی خابوور لە هەشت یاریی 13 خاڵیان هەیە لە ریزبەندی شەشەمن و گەڕمەش بە 14 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.