یاریگا –
پیتەر گۆرگیس ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک بەفەرمی وڵاتینامەی عێراقی پێدرا و بۆ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە یاری و پاڵەوانێتییەکان ئامادەیە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی تەواوکردنی مامه‌ڵه‌ی پێدانی وڵاتینامەی عێراقی به یاریزانی یانەی دهۆک، پیتەر گۆرگیس راگەیاند، بۆ ئەوەی له یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق درێس هه‌ڵبژارده‌كه بپۆشێت.
گۆرگیسی (24 ساڵان)، پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردە ئاستە جیاوازەکانی سوید کردووە له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سویدی خوار 18 ساڵ یاریكردووه و گۆڵێکیشی كرد، هەروەها لە دوو یارییدا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی سویدی خوار 19 ساڵانی کرد و پێشتریش لە سێ یاریدا بۆ هەڵبژاردەی سوێدی خوار 16 ساڵ درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پۆشی.
غانم عورەیبی ئەندامێکی فەرمانگەی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، له‌گه‌ڵ لایەنه پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی یاریزانە پیشەگەرەکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق، مامه‌ڵه‌ی به‌ده‌ستهێنانی وڵاتینامەی و پاسپۆرتی عێراقیمان بۆ پیتەر گورگیس ته‌واو كرد و ئێستا یاریزانەکە ئامادەیە بۆ ئه‌وه‌ی له یارییه‌كانی داهاتووی نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بكات.
غانم ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەرایهتیهكان دەکەین كه به‌خێرایی مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو كرد و زۆر كار ئاسانیان بۆ كردین بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین.
گۆرگیس لە گواستنەوەکانی هاوینه له ماڵمۆی سویدیه‌وه پەیوەندی بە یانەی دهۆك کرد له‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیر له پێدانی وڵاتینامەی عێراقی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆ هه‌ڵبژارده‌كه یاریی بكات.