🎥:دایکی یاریزانێک هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکە
یاریگا –
دایکی یاریزانێکی ژێر 11 ساڵانی ئیسپانی هێرشی کردە سەر ناوبژیوانی یاریی کوڕەکەی.
رووداوەکە لە یاریی نێوان ئەلهێندین و ئیسپانیۆل دوینێ یەکشەممە لە ناوچەی گرانادا روویداوە. لە کۆتایی یارییەکەدا دایکی یاریزانەکە کە تیمی کووڕەکەی تووشی شکست هاتبوو هاتە ناو یاریگا و زلەیەکی لە ناوبژیوان دا و پاڵی پێوەنا، بەڵام ئامادەبووان دۆخەکەیان هێور کردەوە.
😡😡😡 LAMENTABLE lo que ha pasado en un partido de alevines de la 3a Andaluza entre Alhendín y Español de Albolote con una madre del equipo visitante agrediendo al árbitro.@RadioMARCA @Marcador pic.twitter.com/u7jEBMKrFs
— Radio Marca Granada (@rmarcagranada) November 24, 2024
یانەی ئیسپانیۆل ئەلبولۆت، سەبارەت ەم بابەتە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو رووداوەی کردووە. لە بەیانامەکەدا دەڵێن:
هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی لە یاریگاکانی تۆپی پێدا بەتوندی ئیدانە دەکەین، بەتایبەتی ئەوانەی دژی ناوبژیوانان و بەرپرسانی دیکەدەکرێن. لەم دواییانەدا بارودۆخی لەو شێوەیەمان بینی کە پێچەوانەی ئەو بەهایانەن کە پێویستە تۆپی پێ بەرەوپێشیان ببات، ئەوانیش رێزگرتن و پێکەوەژیانن.
یانەی ئیسپانیۆل ئەلبولۆت هەروەها رایگەیاند:
یانەکەمان کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەبارەت بەم بابەتە کردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یەکلاکەرەوە لەسەر بنەمای ئەو رووداوانەی روویانداوە و پشتگیری لە هەر هەنگاوێک دەکات کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ سزادان و سزادان و رێگریکردن لەو کارانە بکرێن.
View this post on Instagram