لیڤەرکوزن لەبارەی ئاڵۆنسۆ و ڤیرتز دڵنایی دەدات
یاریگا –
بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایەر لیڤەرکوزن دڵنیایی دەدات هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ئاڵۆنسۆ و ڤیرتز نابن.
لیڤەرکوزن لە یارییەکانی گەڕی یازدەی بۆندسلیگا میوانداری هێدینهایمی کرد و یارییەکەی 5-2 بردەوە. بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لەدوای بایرن میونشنی پێشەنگ پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.
فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە باس لە ماڵئاوایی فلۆریان فیرتز و چابی ئاڵۆنسۆ لە هاوینی داهاتوو دەکەن.
فلۆریان فیرتز لە یانەکەمان دڵخۆشە، زۆر هەست بە ئاسوودەی دەکات و هیچ هۆکارێک نییە ماڵئاوایی بکات. بە مانەوەی زۆر گەشبینین.
کارۆ لەبارەی راهێنەرە ئیسپانییەکەش دڵنیایی تەواو دەدات، بە پێچەوانەی دەنگۆی میدیاکان ئاڵۆنسۆ لەگەڵ هیچ یانەیەک رێککەوتنی پێشوەختەی نییە.
%100 دڵنیاتان دەکەمەوە چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە رێککەوتنی پێشوەختەی نەکردووە و لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن بەردەوام دەبێت. ئێستا هەموومان سەرنجمان لەسەر ئەم وەرزەیە و کەس لە یانەکە بیری لای وەرزی داهاتوو نییە.
بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان ریال مەدرید دەیەوێت چابی ئاڵۆنسۆ بکات بە شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی، فلۆریان فیرتزیش ئامانجێکی سەرەکی مێرێنگی دەبێت کە نرخی یاریزانەکە 100 ملیۆن یۆرۆیە.
لیڤەرکوزن وەرزی رابردوو لەژێر سەرپرشتی ئاڵۆنسۆ بەبێ دۆڕان بووە پاڵەوانی بۆندسلیگا، نازناوی جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیایشی بۆ یانەکەی بەدەستهێناوە.
فلۆریان فیرتزیش ئەستێرەی یەکەمی یانەکەبوو، لە 49 یاریی بەشداری 38 گۆڵی کرد. 18 گۆڵی کرد و 20 گۆڵیشی دروست کرد.