کوردستان
ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی پێشمەرگەی هەولێر کۆتایی هات
یاریگا –
ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی بەرگری کۆتایی هات و بە هۆی پێکانەوە تاکۆتایی ۆەرز دوور دەکەوێتەوە.
لە یاریی نێوان پێشمەرگەی هەولێر و هەولێر لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان، نیاز مەغدید ئەستێرەی پێشمەرگەی هەولێر و یاریزانی بەرگریی یانەکە تووشی پێکان هات و بەم هۆیەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لە چارێگی یەکەم گۆڕانکاری پێکرا.
لە لێدوانێکی تایبەتدا نیاز دەربارەی پێکانەکەی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند ” تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و نەشتەرگەریشی بۆ کراوە، تاکۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان ناتوانێ بگەڕێتەوە یارییکردن.
نیاز مەغدید ئەم وەرزە لە پێشمەرگەی سلێمانیەوە بە گرێبەستێکی یەک وەرزە پەیوەندی بە پێشمەرگەی هەولێر کرد، پێشووتریش بۆ هەولێر و غازی باکوور یاریی کردووە.