یاریگا –
ئارنە سڵۆت نیازی گۆڕانکارییەکی گەورەی هەیە لە پێگەی گۆڵپارێزیی و بەجارێک دەستبەرداری دوو گۆڵپارێزی دەبێت.
لیڤەرپوول بە هاتنی راهێنەرە هۆڵەندییەکە سەرەتایەکی سەرسوڕهێنەریان دەستپێکردووە لەم وەرزە، بەجۆرێک لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بردنەوە لەدوای بردنەوە تۆماردەکەن و تەنها شکتێکیان هەیە ئەویش لە پرێمەرلیگ بوو لەسەردەستی نۆتینگهام فۆڕێست.
لەدوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 کە یەکێک لە یاریزانە درەوشاوەکان تێیدا جۆرجی مامارداشڤیلی جۆرجی بوو، رێدز توانی لە هاوینی رابردوو ئەو گۆڵپارێزە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی رازی بکات و بیگوازێتەوە بۆ ئانفیڵد بەڵام تا کۆتایی ئەم وەرزە هەر لە ڤالێنسیا دەمێنێتەوە.
ناوەڕاستی مانگی رابردوو ماماردا پەیامێکی ئاراستەی گۆڵپارێزانی لیڤەر کرد و وتی کە لەپێناو پێگەی سەرەکیدا دەجەنگم ئەگەر تەنانەت گۆڵپارێزە سەرەکییەکانی ئێستا، یانەکە جێنەهێڵن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی TBR Footballی ئینگلیزی، سڵۆت لە تواناکانی گۆڵپارێزە جۆرجیەکە ئاگەدارە و دەیەوێ هەرچی زووە وەک بژاردەی یەکەم لە تیمەکەی جێی بکاتەوە. بەوەش دەستبەرداری هەریەکە لە ئالیسن بەیکەر و کویمن کیلەهێر دەبێت لە بازاڕی هاوینی داهاتوو.
ئالیسن کە ئێستا پێکانی هەیە، چەند جارێکە لەلایەن سعودیەکانەوە ئۆفەری پێشکەشکراوە و رەنگە هاوینی داهاتوو کۆتایی بە مانەوەی لە ئانفیڵد بهێنێت کە لەوەتەی ساڵی 2018 روویتێکرد و توانی نازناوە گرنگەکانی وەک چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.
هەرچی کیلەهێری ئێرلەندیە، دوو مانگی بەر لە ئێستا راپۆرتەکان بڵاویانکردەوە کە ئارەزووی جێهێشتن دەکات و دەیەوێ لە شوێنێکی دیکە وەک گۆڵپارێزی سەرەکی یاریی بکات.