یارییەکەی لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید تەنها یارییەک نابێ، مامەڵەی گواستنەوەی یاریزانێکیشی تێدەکەوێ
یاریگا –
چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو یاریگای ئانفیڵد چاوەڕوانی جەنگێکی گەورەی قۆناخی کۆمەڵەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە کاتێک لیڤەرپوول میوانداری ریاڵ مەدرید دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەکا، ئەوە تەنها رووبەڕووبوونەوەیەک نابێت، بەڵکوو تێیدا رێدز راستەوخۆ دەچێتە گفتوگۆ لەگەڵ میوانەکەی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی شاهانەکان.
ماڵپەڕی دیفێنسی سێنتراڵی نزیک لە یانە مەدریدیەکە ئاشکرایکردووە کە لیڤەرپوول هیواخوازە هەفتەی داهاتوو لە میانی سەردانی ریاڵ بۆ یارییەکەی هەفتەی داهاتوو، دەرگای گفتوگۆ بکەنەوە بۆ مامەڵە لەسەر گواستنەوەی ئۆرێلین چوامینی.
یاریزانە فەڕەنسیەکە پێچەوانەی وەرزی رابردووی، ئەم وەرزە بە کۆمەڵێک ئاماری خراپەوە دەرکەوتووە.
هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە بوو کە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە کارلۆ ئانچیلۆتی خەریکە بڕوای ناوەڕاستکارەکەی نامێنێت.
رۆژنامەی ئاس: خەریکە ئانچێلۆتی متمانەی بە ئەستێرەیەک نامێنێت
هەر لەم مانگەدا ماڵپەڕی TEAMtalkی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، گرێبەستی چوامینی و چوونی بۆ یانەی یانەی لیڤەرپوول نزیکە لە یەکلابوونەوە. ئەوەشی ئاشکراشیکردبوو کە رێدز لەپێناو یاریزانە 24 ساڵانەکە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە.
ئەوەش واتا هەمان بڕە پارە کاتێک دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە مۆناکۆوە گواستیانەوە بۆ قەڵای سپی.