ئینگلتەراگرنگترین

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی چێڵسی

بژاردەیەکی مەترسیدار بۆ پێکهاتەکەی ئێنزۆ مارێسکا زیادبوو

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ مەشقەکانی لەگەڵ چێڵسی دەستپێکردووەتەوە و لەوانەیە بەشداری یاریی هەفتەی داهاتوو بکات.

سانچۆ بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، ئەمەش دوای ناکۆکی درێژخایەن لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، راهێنەری لەکارلادراوی مان یونایتد.

یاریزانە ئینگلیزییەکە بەباشی کاروانەکەی لەگەڵ چێڵسی دەستپێکرد و لە سێ یاریی سەرەتایدا، سێ گۆڵی بۆ شینپۆشەکان کرد. بەڵام سانچۆ بەهۆی نەخۆشییەوە، لە 20ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردووەوە، بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە و نەیتوانی رووبەڕووی یانەی پێشوویشی ببێتەوە.

رۆژنامەی ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، سانچۆ مەشقەکانی لەگەڵ ئێنزۆ مارێسکا دەستپێکردووەتەوە و لەوانەیە بەشداری لە یاریی داهاتووی بلوز بەرامبەر لێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ بکات.

چێڵسی ئێستا لە پلەی سێیەمی پرێمەرلیگدا دێت، بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی خاوەن پلەی دووەم. راهێنەرە ئیتاڵییەکە رووبەڕووی چەندین کەیسی پێکانبووەتەوە و خۆی لەگەڵدا گونجاندووە.

مارێسکا لە 23ی ئەم مانگە رووبەڕووی لێستەر سیتی، یانەی پێشووی خۆی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button