ئینگلتەراگرنگترین

پۆگبا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد راهێنان دەکات؟

فابریزۆ رۆمانۆ هەمووشتێکی ئاشکراکرد لەبارەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە

Yariga App

یاریگا –

هەینی رابردوو یانەی یوڤێنتوس و پۆڵ پۆگبا بەفەرمی جیابوونەوەیان راگەیاند و ئەو یاریزانە دوای کەمترکردنەوەی سزاکەی سەری کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوەبوو، لە تیمەکەی تیاگۆ مۆتای راهێنەردا شوێنێکی بۆ نەمابووەوە ئەگەرچی ئامادەبوو مووچەکەشی کەمتربکاتەوە لەپێناو یاریکردن بۆ خانمە پیرەکە.

چیرۆکی یوڤێنتوس و پۆگبا کۆتاییهات

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا هەواڵەکان باسیان لەوەدەکرد پۆگبا لە کارینگتن، شوێنی راهێنانەکانی مانچێستەر یونایتد راهێنان دەکات بۆ خۆئامادەکردن بۆ قۆناخێکی نوێ.

فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی سەرلەبەری ئەو زانیارییانەی رەتکردەوە و لە نوێترین پۆستیدا لە پێگەی X نووسیویەتی ئەو راپۆرتانەی باس لە راهێنکردنی پۆگبا دەکەن لە کارینگتن، راستنین.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە پۆگبا ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک راهێنان ناکات، بەڵکوو ئێستا لە مەیامی ئەمریکا و بەشێوەیەکی رۆژانە خۆی ئامادەدەکات. هەرکە لەگەڵ یانەیەکیش گرێبەستی واژۆکرد، هەر لەو یانەیە راهێنانەکانی دەکات. لە ئێستادا هیچ پەیوەندیەکی نییە بە مانچێستەر یونایتدەوە.

https://twitter.com/FabrizioRomano/status/1858176622693634268

پۆگبای تەمەن 31 ساڵ لەوەتەی یەکەم دەستپێکی کاروانی پیشەگەرێتی لە ساڵی 2011 تەنها بۆ دوو یانە یاریکردووە لە دوو ماوەی جیاجیا. ئەوانیش مانچێستەر یونایتد (2011-2012) ، (2016-2022) هەروەها یوڤێنتوس (2012-2016) , (2022-2024).

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button