هێرشبەرێکی لاوی بەڕازیلی لە خولی نایابی کوردستان دەدرەوشێتەوە
سێ یارییە لەسەریەک گۆڵ بۆ زاخۆ دەکات
یاریگا –
هێرشبەرێکی لاوی بەڕازیلی لە خولی نایابی کوردستان دەدرەوشێتەوە، دوای تێپەڕبوونی سێ گەڕ چوار گۆڵی بۆ یانەی زاخۆ کردووە.
گیلێرمی دۆس سانتۆس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی زاخۆ لە سێ گەڕی خولی نایابی کوردستان چوار گۆڵی کردووە، کە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی زاخۆ کرد.
دۆس سانتۆس بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی زاخۆ واژۆ کردووە، لە ریزی یانەی تەزامون سووری لوبنانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی زاخۆ کردووە، سێ یارییە لەسەریەک گۆڵ دەکات، لە گەڕی یەکەم بەرامبەر رزگاری تاکە گۆڵی زاخۆی لە یارییەکە کرد، لە یاریی بەرامبەر رانیە کە زاخۆ 3-1 بردنەوەی بەدەستهێنا گیلێرمی دوو گۆڵی کرد، لە یاریی بەرامبەر شەقڵاوەش گۆڵی دووەمی کرد.
گیلێرمی دۆس سانتۆس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی زاخۆ لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگا بە ئەستیرەی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا، کە لە هەر گەڕێک باشترین یاریزانی خولەکە هەڵدەبژێردرێت، هێرشبەرەکەی زاخۆ لە یاریی بەرامبەر رانیە کە زاخۆ 3-1 بردنەوەی بەدەستهێنا، دوو گۆڵی کرد و کلیلی سەرکەوتنی یانەکەی بوو.
ئەستێرەی یاریگا؛ گیلێرمی دۆس سانتۆس باشترین یاریزانی گەڕی دووەمی خولی نایابی کوردستان بوو