یاریگا –
دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگاکانیان، چوارقوڕنە و رانیە لە گەڕەکانی داهاتوو دەتوانن لە یاریگای خۆیان یاریی بکەن.
هەینی ( 15ـی نۆڤێمبەری 2024 ) لیژنەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە پێکهاتبوون لە جەلال سەعید گوتە بێژ و ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و کرێکار زرار ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەردانی دەڤەری راپەرینیان کرد، لیژنەکە تایبەت بوو بە پێداچوونەوەی یاریگای چوارقوڕنە و رانیه بۆ ئەوەی لە نزیکەو ئاگاداری گوڕانکارییەکان بن.
دووبارە پشکنین بۆ هەر دوو یاریگا کرایەوە و بریاردرا چوارقوڕنە و رانیە لە گەڕەکانی داهاتوو لە نێو یاریگای خۆیان یاریی بکەن، چوارقوڕنە گەڕی پێنجەم لە یاریگای خۆی بەرامبەر رزگاری یاریی دەکات و رانیەش گەڕی سێیەم لە یاریگای خۆی بەرامبەر شێروانە یاریی دەکات.
لیژنەی پشکنینی یاریگاکان پێش دەسپێکی خول ئاگاداری چەند یانەیەکی کردبۆوە بە چاککردنی یاریگاکانیان، بە پێچەوانەوە یاریی لە یاریگای خۆیان بەرێوە ناچێت، بریاریشە سبەی پشکنین بۆ یاریگای شەقڵاوە و یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری بکرێت و بریاری کۆتایی لەبارەیەوە بدرێت.