یاریگا –
جواو پاڵینیا کە بەشداری دوو مەشقی کۆتایی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی نەکردبوو، ئەمرۆ لە کەمپی هەڵبژاردە دوور خرایەوە.
یاریزانە ناوەراستکارەکەی بایرن میونشن لە دوای دوورخستنەوەی لە کەمپی هەڵبژاردەی پۆرتوگال گەڕایەوە ئەڵمانیا. هەرچەندە کە پێشووتر تووشی پێکانێک بووبوو لە پۆرتوگال دەستی بە چارەسەرکردن کردبوو هەر لەبەر ئەم هۆکارەج بەشداری کردنی لە مەشقەکان سنووردار ببو. هاوکات یانە ئەڵمانییەکە روونیکردەوە کە کێشەکە پەیوەندی بە پێکانێکەیەوە هەیە لە ماسولکەکانی تووشی بووە.
ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند و نووسیان:
جواو پاڵینا لە یارییەکانی بەرامبەر پۆڵەندا و کرواتیا لە خولی نەتەوەکان دوورخرایەوە، دوای ئەوەی لەلایەن تیمی پزیشکی یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.