رەنگە واڵکەر نیوەی سامانەکەی لەدەست بدات
کایل واڵکەر نزیکە لەوەی نیوەی سامانەکەی لەدەست بدات کە 34 ملیۆن دۆلارە.
واڵکەر و ئانی کیڵنەری هاوژینی بەنیازی جیابوونەوەن ئەمەش دوای ئەوەی دەرکەوت ئەستێرەکەی مان سیتی لە کەسێکی دیکە بەناوی لاوری گودمان دوو منداڵی هەیە..
بەگوێرەی یاساکانی بەریتانیا، لەباری جیابوونەوەدا پێویستە ژن و مێرد سەرجەم ئەو داهاتەی لە ماوەی ساڵانی هاوسەرگیرییان دەستییان کەوتووە بەیەکسانی بەش بکەن. بەو پێیەی ئانی کیڵنەر لەتەمەنی هەرزەکارییەوە خۆشەویستی یەکترن و لەوکاتەوەی بووەتە یاریزان هاوسەرگیریان کردووە، دەبێت تەواوی سامانەکەی کایڵ بەش بکەن کە 34 ملیۆن دۆلارە.
مانگی پێشوو، جی بی نیوس ئاشکرایکردبوو، ئانی تەنانەت بەر لەوەی هاوسەرگیری بکەن زانیوییەتی کایڵ ناپاکی لێدەکات بەڵام بڕیاریداوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی هەر کاتێک لێی جیابووەوە، بە یاسا بتوانێت نیوەی سامانەکەی ببات.
کێشەکانی واڵکەر تەنها کۆمەڵایەتی نین و لەنێو یاریگاش لەم وەرزەدا ئاستی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بە جۆرێک تائێستا تەنها لە هەشت یاریدا بەشداری پێککراوە.