یاریگا –
پێدەچێت گەڕی داهاتوو لە خولی نایابی کوردستان شەقڵاوە لە یاریگای خۆی یاریی بکات.
بە هۆی نەشیاوی یاریگاکەی، شەقڵاوە یاریی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستانی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگای پیشەسازی کرد، دەستەی کارگێڕی شەقڵاوە بە مەبەستی گەڕانەوەی یارییەکان بۆ یاریگای خۆیان بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆ کرد بۆ ئەوەی یاریگا کەیان نۆژەن بکاتەوە و جارێکی تر هاندەرانی یانەکەی بناری سەفین بە یارییەکان شادببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەستکراوە بە چاککردنەوەی یاریگای شەقڵاوە و بە رێژەیەکی زۆر گەڕی داهاتوو بەرامبەر زاخۆ لە یاریگای خۆی یاریی دەکات.
پێش دەسپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، لیژنەیەک پێکهێنرا لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ ئەوەی سەردانی سەرجەم یاریگاکانی کوردستان بکات، هەر یاریگایەک یاسایی و شیاو نەبێت بۆ یارییکردن یاریی تێیدا بەڕێوە ناچێت.