هێمن نازم: گۆڕانکاری لە تیپەکەمان زۆر کراوە و لێک تێنەگەیشتن هەیە
کاپتنی هەندرێن هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی باس دەکات
یاریگا –
هێمن نازم ناوەراستکاری هەندرێن باسی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکەی دەکات و دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکان گۆڕانکاری زۆرمان لە تیپەکە کردووە.
دووەم یارییه لە سەریەک هەندرێن لە دەسپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان تووشی شکست دەبێت، هێمن نازم کاپتن و ئەستێرەی هەندرێن هۆکاری شکستەکان بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا باس دەکات و دەڵێت:
هەموومان بەرپرسین لەم ئەنجامانە، تیپەکەمان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان گۆڕانکاری زۆر کردووە بۆیە جارێ جۆرە لێک تێنەگەیشتنێک له نێوان یاریزانەکاندا هەیە، دڵنیام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات باشتر دەبین و دەتوانین ئەنجامەکان راست بکەینەوە، ئەو بارو دۆخانە لە وەرزش ئاسایی یە گرنگ بگەڕێینەوە سەرکەوتنەکان و ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
ئەگەر چی هەندرێن بۆ ئەم وەرزە گۆڕانکاری زۆر کردووه، بەڵام لە دوو یاریی سەرەتادا بەرامبەر شێروانە و دەربەندیخان تووشی شکست هاتووە، پێش دەسپێکی خولی نایابی کوردستانیش لە یاریی جامی سوپەری کوردستان بەرامبەر ئاکرێ شکست بەش بوو.
بە راهێنەرایەتی دڵشاد مەعروف هەندرێن یاریی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی خولەکە لە سلێمانی رووبەرووی سیروانی نوێ دەبێتەوە.