ئینگلتەرا

هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گەڕاندنەوەی جیرۆ بۆ ئارسیناڵ

یاریگا- ئارسیناڵ لە هەوڵدایە لە گواستنەوەکانی زستانەدا ئۆلیڤییە جیرۆ لە چێڵسیەوە بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی.

ئەم هەوڵانەی تۆپچییەکانی لەندەن دوای ئەو گومان و ترسانە دێت کە لە یانەکە نیشتووە لە ئەگەری ڕۆشتنی ئۆبامیانگی گابۆنی و درووستبوونی کەلێنی هێرشبەریی.

میدیاکانی بەریتانیا لە سەرچاوە و شارەزایانی بواری گواستنەوەکان زانیارییەکانیان بڵاوە پێکردووە و خواستی گەنەرزیان بۆ جووڵەیەکی وا خستۆتە ڕوو.

جیرۆ لە مانگی یەنایەری 2018 بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک ڕووی کردە بلووز، بەڵام نەیتوانیوە وەک پێویست پێگەی خۆی لەوێ قایم بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button