یاریگا –
پێکانە زۆرەکان، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریی، ریاڵ مەدریدیان پەرێشان کردووە و بەدوای هەرچی زووە دۆزینەوەی باشترین چارەسەردان.
لەپێناو بچارەسەرێکی کاتیی و نزیکخایەن، چەند بژاردەیەک لە یانە شاهانەکەدا تاوتوێکراوە لەوانە گەڕاندنەوەی سێرخیۆ رامۆس کاپتی مێژوویی یانەکە.
دوای بەسەربردنی وەرزی رابردوو لەگەڵ سێڤیای یانەی یەکەمی، رامۆس ئێستا بێ یانەیە. هەر بۆیە دوای پێکانەکانی ئێدێر میلیتاو ڤازکێز و کارڤاخال، هەرزوو خۆزێ ماریا گوتی ناوەڕاستکاری پێشووی مەدرید پێشنیازی گەڕاندنەوەی رامۆسی بۆ بەرپرسانی مێرەنگی کرد و یاریزانەکەش بە لایکێک کاردانەوەی بۆ پێشنیازی گوتی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاسی ئیسپانی، لەنێو ئیداری ریاڵ کۆدەنگیەک هەیە دژی بیرۆکەی گواستنەوەی رامۆسن.
رۆژنامەی مەیڵ سپۆرتی ئینگلیزیش هەمان زانیاریی بڵاویکردووەتەوە و نووسیویەتی کە ریاڵ مەدرید چوونەپێشەوە بۆ گواستنەوەیەکی ئازاد بە “مەحاڵ” دەزانن.
لەبری ئەوە، چاوەڕێ دەکەن تا دەرگای گواستنەوەکانی زستانە دەکرێتەوە و ئەوکات لە ئێمریک لاپۆرت دەچنەپێشەوە کە ئێستا بەرگریکارەکەی نەسڕ لە بژاردە بەهێزەکانیانە.