ئیتاڵیاگرنگترین

ئینزاگی: بەرامبەر ناپۆلی شایەنی سەرکەوتن بووین

Yariga App

یاریگا –

سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان دووپاتیکردەوە کە تیپەکەی به‌رامبه‌ر ناپۆلی شایەنی بردنەوە بووه‌.

له‌ گه‌ڕی 12ی خولی ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان و ناپۆلی له‌ جۆزێپی میازا به‌ گۆلێك یه‌كسانبوون،ئەگەر هاکان کالهانۆگڵو لێدانی سزای لەدەست نەدابا تیپه‌كه‌ی شاری میلانۆ ده‌یتوانی لوتکەی ریزبەندی خوله‌گه‌ بگرێت.

ئینزاگی دوای یارییه‌كه‌ گوتی،

من دەستخۆشیم لە تیپەکەم کرد ئەگەر تیپێك هەبوایە کە شایه‌نی سەرکەوتن بێت، ئەوە ئینتەرمیلان بوو، دەبوو ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بەڵام ئارامی خۆمان پاراست و بە کردەوە رێگەمان بە ناپۆلی نەدا هیچ شتێک بكه‌ن.


لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

دوای هەموو ئەو کارانەی بەرامبەر ئارسیناڵ کردمان و ئەو وزەیەی خه‌رجمان كرد و ماندووبووین، چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد بەم شێوەیە سەرنجڕاکێشه‌ ده‌ربكه‌وین، لە دۆخێکی هێندە باشدا بووین نەمدەویست هیچ گۆرانكارییه‌ك له‌ پێکهاتەکەدا بکەم، دوو جار نزیك بووین له‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ و  لێدانی سزاشمان لەدەستدا.


راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ گوتیشی،

دەمانتوانی هەلی زیاتر بقۆزینەوە، بەڵام با هێزی ئەو رکابەرە لەبیر نەکەین کە رووبەڕووی بووینەوە، ناپۆلی تیپێكی به‌هێزه‌، هێرشبەری خێرای هه‌بوو، بە گشتی یاریزانەکان ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، وەک راهێنەرێک دەبێت ئەنجامەکە بەجێبهێڵم و تەرکیز بخه‌مه‌ سه‌ر یارییه‌كانی داهاتوو.

سیمۆن لە کۆتاییدا گوتی،

گوتم ئەم وەرزە زۆر هاوسەنگ دەبێت و ئەمەش ئه‌و راستیه‌ دەسەلمێنێت، ركابه‌رییه‌كه‌ به‌هێز ده‌بێت و سكۆدیتۆ به‌ ئاسانی یه‌كلایی نابێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button