ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم: ئەمڕۆ چارەنووسی نیستێلڕۆی یەکلاییدەکەمەوە

'هەموو شتێک یەکلاییدەکەمەوە''

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆڕتینگ لیسبۆن گفتوگۆ لەگەڵ رود ڤان نیستێلڕۆی دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ئامۆریم کارەکانی لە مانچێستەر یونایتد دەستپێبکات، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ لە پۆستەکەی و دەستبەکاربوونی نیستێلڕۆی، بەشێوەیەکی کاتی.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە شەش لە ئەندامانی دەستەی راهێنەرایەتی سپۆڕتینگ لەگەڵ خۆی دەباتە مان یونایتد، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی نیستێلڕۆی یەکلایینەکراوەتەوە.

ڤان نیستێلڕۆی لە هاوینی رابردوودا بووە یاریدەدەری تێن هاخ، ئەمە جاری دووەمە ئەفسانە هۆڵەنەدییەکە دەگەڕێتەوە ئۆڵدترافۆرد، پێشتر تاوەکو ساڵی 2006 یاریزانی یانەکە بووە.

ڤان نیستێلڕۆی ئەفسانەی یانەکەیە و کارێکی زۆر گەورەی کردووە، سبەی (ئەمڕۆ) قسەی لەگەڵ دەکەم و هەموو شتێکی بۆ روون دەکەمەوە. زۆر راشکاوم و پێم وایە شتەکانی بەلاوە پەسند دەبێت.

ئامۆریم یەکێکە لەو راهێنەرانەی بە شێوازی 3-4-3 یاریی دەکات و پێشبینی دەکرێت، شێوازی مانچێستەر یونایتدیش بگۆڕێت.

یەکەم تاقیکردنەوەی ئامۆریم لە 24ی ئەم مانگە بەرامبەر ئیپسویچ تاون دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button