بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رێککەوتنی لیڤەرپوول و یاریزانێکی ریاڵ مەدرید لە هەرجارێ نزیکتربووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول هەنگاو بە هەنگاو لە یاریزانێکی ریاڵ مەدرید نزیکتردەبێتەوە و گرێبەستەکە هێندەی نەماوە سەربگرێت.

ریاڵ ئەگەرچی لەدوای رۆشتنی تۆنی کروسەوە نەیتوانیوە بۆشاییەکەی پڕبکاتەوە، بەڵام لە ئاستی ئۆرێلین چوامینیش رازی نییە و کارلۆ ئانچیلۆتی چیتر ئەو یاریزانە وەک کۆڵەکەی هێڵی ناوەند نابینێ بۆ لایەنی بەگریی.

چوامینی بەم دواییە و بەتایبەت دوای یاریی کلاسیکۆ رەخنەی زیاتری هاتە سەر.

لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بە وردی ئاماژەی بە ژمارە نەرێنیەکانی یاریزانە فەڕەنسیەکەی کردبوو.

لەم بابەتەی خوارەوەدا وردەکارییەکە بخوێنەوە:

رۆژنامەی ئاس: خەریکە ئانچێلۆتی متمانەی بە ئەستێرەیەک نامێنێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ماڵپەڕی TEAMtalkی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی چوامینی و چوونی بۆ یانەی یانەی لیڤەرپوول نزیکە لە یەکلابوونەوە.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە رێدز لەپێناو یاریزانە 24 ساڵانەکە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە.

ئەو بڕە پارەیەی یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیکردووە، هەمان بڕە کاتێ مەدرید لە هاوینی 2022 چوامینی لە مۆناکۆوە پێ گواستەوە.

دەنگۆ هەیە هەر لەم میرکاتۆی زستانەدا یانە شاهانەکە جموجوڵێ بکات چەند گرێبەستێک ئەنجام بدات بەتایبەت بۆ هێڵی بەرگری کە بەدەست پێکانی کارڤاخال، ئێدێر میلیتاو و لوکاس ڤاسکێزەوە کەلێنی گەورەی تێکەوتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button