ئه‌مریکا

مارتینۆ : دڵنیانیم مێسی لە مەیامی دەمێنێتەوە

Yariga App

جیراردۆ مارتینۆ راهێنەری یانەی ئینتەر مەیامی دڵنیا نیە لە مانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەکە.

شەوی رابردوو مەیامی دوور لە چاوەڕوانییەکان بە ئەتەلەنتا یونایتد دۆڕا لە پاشکۆی  گەیشتن بە کۆتاییەکان و چانسی بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی لەدەستدا.

پاش یارییەکە، پرسیاری چارەنووسی مێسی  لە جیراردۆ کرا و ئەویش وتی ”

لە راستیدا نازانم ماوەی مانەوەی مێسی لێرە چەندە، ناتوانم بڵێم ماوەیەکی کورتی ماوە بەڵام کات بەخێرایی تێدەپەڕێت. لەوکاتەوەی هاتووە ئەگەر بەراوردی بکەین بە وەرزی رابردوو، ئەوە روونە کە یانەکە باشترە و ئامانجی گەورەتریشی هەیە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، دۆڕانەکەی مەیامی رەنگە گۆڕانکاری لە داهاتووی مێسی بکات، چونکە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و روون نیە دەمێنێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button