لە سەرجەم یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان گۆڵ تۆمار کرا
رزگاری و پیشەسازی مێژوویان نووسیەوە
یاریگا –
گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات و لە سەرجەم یارییەکانیش گۆڵ تۆمار کرا.
لە هەفتەی یەکەمی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان حەفت یاریی کراو لە سەرجەمیان گۆڵ تۆمار کرا، زۆرترین گۆڵ لە یاریی نێوان ئاکرێ و چوارقوڕنە بوو کاتێک ئاکرێ بە ئەنجامی 4 _ 3 یارییەکەی بردەوە و حەفت گۆڵیشی تێدا تۆمار کرا.
کۆی گشتی گۆڵەکانی گەڕی یەکەم لە حەفت یارییدا 24 گۆڵ تۆمار کرا، یەکەم گۆڵی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستانیش دلۆڤان وەسمان یاریزانی پیشەسازی دژی دەربەندیخان تۆماریکرد، هەریەک لە یانەکانی پیشەسازی و رزگاری یەکەم سەرکەوتنیان لە مێژووی خولی نایابی کوردستان نوسیەوە،
محەمەد حەمید ئەستێرەی رزگاری تاکە یاریزان بوو لەم گەڕەدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکا و ئەسیستێکیش بۆ بەرهەم حوسێنی هاوڕێی بکات لەو یارییەی کە 3 _1 لە زاخۆیان بردەوە.
بە هۆی کشانەوەی ئاڕاڕات لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ چاوەڕوان بوو بۆیە حەفت گەڕ لە یارییەکان بەڕێوە چوو.