تورکیاگرنگترین

ئەو هۆکارانەی بەهۆیەوە مۆرینیۆی پێ سزادرا

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ دەربازی نەبوو لە سزا چاوەڕوانکراوەکان بەهۆی ئەو لێدوانانەی لە چەند رۆژی رابردوودا دابووی.

جۆزێ لە کاتی یارییە دراماتیکیەکەی رابردوویان بەرامبەر ترابززۆن سپۆر لە خولی تورکی کاتێک دوو لێدانی سزا لەسەر فەنەرباچێ هەژمارکرا و ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە تا لە خولەکی 12+90 لە رێگەی سوفیان ئامرابات گۆڵی بردنەوەیان تۆمارکرد، هەڵسا بە ئاهەنگگێڕانی شێتگیرانە و دوای یارییەکەش بە لێدوانەکانی رەخنەی توندی لە ناوبژیوانەکان گرت.

ئەو تۆمەتانەی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەی پێ سزادرا بریتی بوون لە

“هەڵسوکەوتی ناوەرزشی دژی هاندەرانی یانەی دژبەر. کەمکردنەوەی بەهای تۆپی پێی تورکی و شێواندنی شکۆی ناوبژیوان و دادوەرەکانی یاریی بەگشتی”

بەهۆی سزاکەوە، راهێنەرەکەی فەنەرباچێ بۆ یارییەک راگیراوە و بڕی 18 هەزار دۆلاریش پێبژاردنی ماددی بەسەردا سەپێنراوە.

یانەکەی مۆرینیۆ لە خولی سوپەرلیگی تورکی لە پلەی سێیەم دێت دوای یانەکانی گالاتاسەرای و سامسون سپۆر.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button