کوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ محەمەد حەمید باشترین یاریزانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بوو

بە دوو گۆڵ و ئەسیستێک بردنەوەی بۆ رزگاری بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

محەمەد حەمید هێرشبەری رزگاری ئەستێرەی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بوو، لە یاریی بەرامبەر زاخۆ دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد.

تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات، محەمەد حەمید هێرشبەری رزگاری کە وەرزی رابردوو رۆڵێکی کاریگەری لە سەرخستنی یانەکەی هەبوو بۆ ریزی یانە نایابەکان، لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد و سەرکردایەتی یانەکەی کرد، کە لە گەڕی یەکەم 3-1 لە زاخۆیان بردەوە.

محەمەد حەمید کە وەرزی رابردوو لە ریزی یانەی جۆلان یاریی دەکرد و تەنیا بۆ ئەنجامدانی یارییەکان دەگەڕایەوە رزگاری، پێشتریش درێسی یانەکانی تەڵەبە و کەرخی پۆشیوە.

هێرشبەرەکەی رزگاری لەبارەی دەستنیشانکرانی بە باشترین یاریزانی گەڕی یەکەم بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’سوپاسی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکەم کە هەمیشە کاری جوان دەکەن و پێشەنگن، لە گەڕی یەکەم من بەبێ هاوڕێیەکانم نەمدەتوانی ئەو ئاستە پێشکەش بکەم، بۆیە بڕوام وایە هەموومان بەیەکەوە باشترینین نەک تەنیا هەر من، ئامانجی یانەکەمان ئەوەیە ئەم وەرزە لە ریزی یانە نایابەکان بمێنینەوە، ئینجا دواتر بیر لە داهاتوو بکەینەوە’.

سوپاسی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەکەم کە هەمیشە کاری جوان دەکەن و پێشەنگن.

گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان گەڕێکی پڕگۆڵ بوو، لەکۆی 7 یاری 24 گۆڵ تۆمارکراون، واتە 3,4 گۆڵ لە هەر یارییەک تۆمارکران، سێ گۆڵ بە پێناڵتی کران و دوو کارتی سووریش بەڕووی یاریزاناندا بەرزکرانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button