دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا چووە کێبڕکێی لیڤەرپوولەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دۆرتمۆند

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا کەوتووەتەخۆی بۆ جووڵەیەکی گەورە لە بازاڕەکانی گواستنەوە و چووەتە کێبڕکێیەکی قورسەوە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بروسیا دۆرتمۆند.

شەوی رابردوو هاندەرانی بارسێلۆنا بە هەواڵێکی دڵخۆشکەر هاتنە نێو پشووی کۆتایی هەفتەوە کاتێک راگەیەندرا یانەکەیان گرێبەستێکی مێژوویی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی کردووە بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی.

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستە مێژووییەکەی کرد

چاوەڕواندەکرێت ئەو گرێبەستە چەورە و هەروەها کردنەوەی یاریگا نوێیەکەی کامپ نو دوای نۆژەنکردنەوە، داهاتێکی زۆرتر بهێنێتە گیرفانی یانە کەتەلۆنیەکەوە و لە بازاڕەکانی گواستنەوەدا دەستکراوەیان بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی، بلاوگرانا هاتووەتە کێبڕکێ لەگەڵ لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی کەریم ئادێمی لە دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

هەمان سەرچاوە ئاشکراشی کردووە کە بارسا لەم نیازەیدا تەنها بارە نادات بۆ رازیکردنی لایەنی ئەڵمانی، بەڵکوو دەیەوێ فێران تۆرێسیش لە بەرامبەر یاریزانە ئەڵمانییەکە.

ئادێمی تەمەن 22 ساڵ ئەم وەرزەش بەردەوامە لە پیشاندانی ئاسیئ بەرز. بەجۆرێک لە 2 یاریی چامپیۆنزلیگدا 3 گۆڵی کردووە و لە خولی ئەڵمانیش 5 یاریی بەشداریکردووە توانیویەتی 2 گۆڵ و 3 ئەسێست بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button